چی ڕوسیای ناچار کرد پاشگەزبێتەوە لە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی!

ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ، مەترسی مۆسکۆ بۆ پەنابردن بە چەکی ناوەکی لە داگیرکردنی ئۆکرانیا کەمبۆتەوە، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بەرەیەدا هێڵی سووری بۆ ڕوسیا داناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شۆڵتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دوو دەزگای ڕاگەیاندن، فونکێی ئەڵمانیا و ڕۆژئاوای فەڕەنسا، وتی: “ئێستا شتێک گۆڕاوە، ڕوسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی ڕاگرتووە”.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆکاری دابەزینی ئەو ڕاستییەی گەڕاندەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چینیشەوە لەسەر هەڕەشەیان بۆ مۆسکۆ، لەئەگەری بەکارهێنانی چەکی ناوەکی و، بە هێڵی سووریان داناوە.

شۆڵتز لەسەر مەترسییەکانی هەڵکشانی ناوەکی لە ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا گوتی: “بۆ ئێستا ئێمە رامانگرتووە”.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ پەکین، کە بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینکیس کۆبووەوە، یارمەتی دا بۆ بەرگرتنی هەڕەشەکانی ڕوسیا لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەردانەکەمدا بۆ پەکین، من و سەرۆکی چین بە هاوبەشی ڕامانگەیاند، کە نابێت چەکی ناوەکی بەکاربهێندرێت، دوای ماوەیەکی کەم وڵاتانی جی 20 ئەمەیان دووپات کردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان ئامادەن لەگەڵ ڕوسیا گفتوگۆ لەسەر پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە ئەوروپا بکەن، “ئێمە پێش جەنگ ئەمەمان پێشنیار کردبوو و ئەمەش نەگۆڕاوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن