رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی 7ی12ی2022، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا بەشداريی کۆنفرانسێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی لە لەندەنی پایتەخت کرد.
کۆنفرانسەکە لەژێر ناونيشانیemergency parliamentary meeting to discuss ، بە ئامادەبوونی دوو ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە سازکرا، کە تێیدا باس لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و، بۆچوون و سەرنجی نيشتمانيان لەسەر بێدەنگی حکومەتی بەريتانيا لە ئاست ئەو زوڵم و زۆرەی دەرحەق بە نەتەوەي کورد دەکرێت خرانەڕوو، کە تێیدا بەختیار وەیس، وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن بەشدار بوو.
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی زياتر جەختی لەسەر بۆردومانکردنی خەڵکی سڤيل کردەوە، ە لەلايەن تورکياوە بۆ سەر رۆژئاواي کوردستان ئەنجام دەدرێت، وە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەولاوە کوشتاری کوردانی رۆژهەڵاتی دەست پێکردووە، هاوکات بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەرانیش لە باشوور کوردستان ئەنجام دەدا.