دوو منداڵی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندران و، چارەنووسیان ناڕوونە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لە درێژەی بەرخودان و بەرگری خەڵکی شاری کرماشان، دوو قوتابی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوەکانی، شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو منداڵە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای کرماشان ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراوی هەنگاو، هێزەکانئ ئێران، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، ١٣ منداڵیان لە شارەکانی سنە، ئابدانان، کامێران، پاوە و سەردەشت ڕفاندووە.