گەنجێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی پێنجشەممە، شادمان ئەحمەدی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی شاری دێوەلانی سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی شارکەوە، لە ماڵی خۆیدا دەستگیر دەکرێت و، دوای سێ کاتژمێر لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

دامودەزگاکانی حکومەت بە بنەماڵەکەیانی ڕایانگەیاندووە، کە ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی باسە، کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، تەرمەکەی لەنێو ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا بە خاک سپێردراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن