رێکخراوێکی پاراستنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە گیاندارە دەریاییەکان، هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە.
بەگوێرەی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانەی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەمەچەشنی بایۆلۆژی، یا “COP15” لە شاری مۆنتریالی کەنەدا، ڕاگەیاندنی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت، ئاماژەیان بە مەترسی لەناوچوونی هەزاران گیانداری دەریایی دا.
یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت، لیستی سووری ئەو جۆرە هەڕەشە لەسەرانە بۆ پۆلێنکردنی ئەو گیاندارانەی کە نزیکن لە لەناوچوون پێک دەهێنێت.
ئەمساڵ، فیدراسیۆنەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی مانگای دەریایی لێدا، کە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە تا ڕۆژئاوای پاسیفیک دەژی.
فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئێستا ئەو گیادارانەی، کە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دەژین چوونەتە ناو لیستی سوورەوە، کە نزیکن لە تیاچوون.
مەترسییەکانی بەردەم ئاژەڵان
هەڕەشە سەرەکییەکان بۆ سەر ئاژەڵەکان، بۆ ڕاوکردنی زۆر و بێ مەبەست لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و لە کالیدۆنیای نوێ گەڕاندۆتەوە.
ئیڤان ترۆتزۆک، کە رابەری هەڵسەنگاندنی لیستی سووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای کرد وتی، بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی ماسیگرەکان بە پێشەنگی کۆمەڵگا و، فراوانکردنی هەلی دامەزراندن لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا، کلیلن تا ژینگە دەریاییەکان بۆ ئاسایشی خۆراک زۆر گرنگن دروست بکرێت.
لیستی سووری IUCN زیاتر لە 150,000 جۆر لەخۆ دەگرێت، کە لە ژێر یاسای جۆری مەترسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ڕیزکراون، وەک لە حاڵەتی نەهەنگ لە باکووری ئەتلانتیک.
فیدراسیۆنەکە دەڵێت زیاتر لە 42,000 جۆر لە لیستی سوور هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە.
ITU زۆربەی کات لیستی سوور دوو یان سێ جار لە ساڵێکدا نوێدەکاتەوە، نوێکردنەوەی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 3,000 زیادکراو بۆ لیستی سووری لەخۆ گرتووە، لەمانەدا 700 جۆر لە مەترسی راستەقینەدان.
جەین سمارت، سەرۆکی سەنتەری زانستی و داتای IUCN، وتی کە ئیرادەی سیاسی پێویستە بۆ پاراستنی جۆرە هەڕەشە لەسەرەکان، وە جدییەتی لیستە نوێیەکان دەتوانێت وەک پەیوەندیەکی ڕوون خزمەت بکات.