لەسەر ئەم کارە لە پەرلەمانی ئەوروپا چەند کەسێک دەستگیر دەکرێن

بەلجیکا چوار کەسی دەستگیرکرد، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە گەندەڵی گوماناوی نێو پەرلەمانی ئەوروپا، کە پەیوەندی بە دەوڵەتی کەنداوەوە هەیە، هەوڵیانداوە لەڕێگەی پارە و دیارییەوە، کاریگەری لەسەر بڕیارە سیاسی و ئابوورییەکان دابنێن.

وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە لەسەر گومانی گەندەڵی لە پەرلەمانی ئەوروپا، داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ڕۆژی هەینی (9ی کانونی یەکەمی 2022) لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر ئەگەری گەندەڵی پەیوەست بە “دەوڵەتی کەنداو” کردووە، ئەو گوتی دەستەڵاتداران لە ڕۆژی هەینیدا، 16 خانوویان لە برۆکسل پشکنیوە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان، لەسەر گومانی ڕێکخراوی تاوانکار و گەندەڵی و پارە شوشتنەوە.

چەند مانگێکە لێکۆڵەرەوەکانی پۆلیسی دادوەری فیدراڵی گومانیان لەوە هەیە، کە دەوڵەتی کەنداو کاریگەری لەسەر بڕیارە ئابووری و سیاسییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا هەبێت، ئەمەش بە پێدانی پارەی زۆر، یا پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ بۆ لایەنی سێیەم بە پێگەیەکی سیاسی، یان ستراتیژی گرینگ لەنێو پەرلەمانی ئەوروپادا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەی لێ سۆیر و گۆڤاری سی ئێن ئەی سی بەلجیکی بڵاویکردەوە، کە ئەو وڵاتەی لە ژێر پرسیاردایە قەتەرە، لێ سۆیر دەڵێ، دەوڵەتی کەنداو قەتەرە، کە بەرپرسەکانی گومانیان لێکراوە لەوەی هەوڵی پێدانی بەرتیل بە بەرپرسێکی سۆسیالیستی ئیتالیان داوە، کە لەنێوان ساڵانی 2004 و 2019دا یاسادانەری ئەوروپی بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دادگای گشتی، لێکۆڵینەوەکە ئامانجیان لە رووداوەکانی “گەندەڵی” و “پارە شوشتنەوە” هەیە.

لە ماوەی 16 گەڕاندا لە برۆکسل، دەستەڵاتدارانی ناوخۆ دەستیان بەسەر 600,000 یۆرۆی کاشدا گرتووە، لەگەڵ کۆمپیوتەر و مۆبایل، لێکۆڵەرەوەکان لێکۆڵینەوەیان لێ دەکەن.

داواکاری گشتی فیدراڵی کە لە بەلجیکا دەستەڵاتی دادوەری هەیە، لەسەر تیرۆر و تاوانی رێکخراو، ناسنامەی ئەو دەستگیرکراوانەی ئاشکرا نەکردووە.

داواکاری گشتی دەشڵێ، دەستەڵاتداران چوار کەسیان دەستگیرکردووە، کە لە ساڵانی 1955 و 1969 و 1971 و 1987 لەدایکبوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لەوانە ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپایە.

وتەبێژێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کە هیچ لێدوانێک لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری نادا، بەڵام لە ئەگەری پێویست هاوکاری دەستەڵاتدارانی ناوخۆ دەکات.

ئیف پی، بە ئاماژەدان بە سەرچاوەیەکی تایبەت بە بابەتەکە، ڕایگەیاند، ئێڤا کایلی، پەرلەمانتاری سۆسیالیستی یۆنانی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و هاوەڵی یەکێ لە چوار گومانلێکراوەکە، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە برۆکسل، لەلایەن پۆلیسەوە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان بانگکراوە، بەگوێرەی هەواڵی ئیف پی ئۆ، پارتەکەی ڕایگەیاندووە، کە ئەو لە حزب دەرکراوە.

جێی باسە، تا ئێس تاوڵاتی قەتەر هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نەداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن