بەناوبانگترین گۆرانی لە تیکتۆک بۆ ساڵی 2022 دیاریکرا

گۆرانییەکی کۆنی ڕاپەری سویدی، یۆنگ لین، لەمساڵدا وەک بەناوبانگترین گۆرانی لە تیک تۆک پلەی یەکەمی وەرگرتووە.

گۆرانیەکە، بەناونیشانی گینسینگ ستریپ، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013، کاریگەرەکانی تیکتۆک لەساڵی 2022دا زیاتر لە 10.6 ملیۆن جار گۆرانییەکەیان بەکارهێناوە.

تیکتۆک ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران دەکات، ئەوەش بۆ تێکەڵکردنی ڤیدیۆی خۆیان لەگەڵ مۆسیقای هونەرمەندانی ناسراو، ئەمە مانای ئەوەیە کە گۆرانییە نوێ و کۆنەکان دەتوانن بەخێرایی بڵاوبنەوە.

ئەو گۆرانییە بەناوبانگەی کە ڕاپەری سویدی تێدا دەرکەوت، لەساڵی 2013دا بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ساڵی 2022 سەر لە نوێ گەڕایەوە.

یۆنگ لینان کە ناوی ڕاستەقینەی جۆناثان لیاندۆیر هەستاد-ە، لە تەمەنی 16 ساڵیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

دۆکیومێنتاری خۆنووسی یۆنگ لیان پەخش کرا، کە تێیدا ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی هونەری باس لە هونەرمەندی سویدی و میوزیکەکەیان کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن