خپیشاندانی گەلانی ئێران نزیکەی سێ مانگە بەردەوامە ،شەوانە خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران تەبرێز و ئەهواز و تارانی پایتەخت درێژەی هەبووە ،خۆپیشاندەران بە دروشمی مردن بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و ڕوخانی ئەو رژێمە دەڵێنەوە،لە بەرامبەردا هێزەئمنییەکانی ڕژێم بە توندی بەرەنگاری خۆپیشاندەران دەبنەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران لە دەرەوەی وڵات خۆپیشاندان لە گەرەکی ستارخانی پایتەختی تاران دژی لە سێدارەدانی موحسن شاکاری و توندو تیژی هێزەئەمنییەکان بەردەوامە و هەروەها لە شارەکانی ئەهواز و تەبرێز شەوانە خۆپیشاندەران بە دروشمەکانی مردن بۆ خامنەئی ،ملیشیای بەسیج و ڕژێمی دیکتاتۆری دەڵێنەوە
هەروەها لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی هێمنانە و خەڵکی شاری کرماشان، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ڕێپێوانی ئەو هاووڵاتییانە و ١٧ کەسیان بریندار کردووە و کۆمەڵێک کەسیشیان ڕفاندووە کە ناسنامەی ٣ کەسیان بۆ ڕێکخراوی ناوبراو ئاشکرا بووە. بەپێی ڕاپۆرتیڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، 09.12.2022لە ڕەوتی ڕێپێوانی هێمنانە و بێدەنگیی خەڵکی شاری کرماشان کە لە جووتسایدی تاقوەسان بەڕێوە چوو، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ڕێپێوانە و ژمارەیەک لە هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ٣ کەسیان بە ناوەکانی فاتمە حەیدەریان، ڕۆژین کەریمی و دانیال بلوریایان ئاشکرا بووە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینائەمینی تەمەن 22ساڵ لە ناوەڕاستی مانگی نۆ بەدەسەتی هێزەکانی پۆلیسی تاران خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران بەردەوامە و بە پێی ڕاپۆرتەکان پتر لە 400هاوڵاتی و چالاکوانان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم گیانیان لە دەست داوە و بەهەزاران هاوڵاتیش دەستگیرکراون
س،ح