کچە خوێندکارێک دەڕفێندرێت

کچە خوێندکارێکی بەشی ڕاهێنانی جەستەیی پەیمانگای فەنی کچانەی شاری سنە، لەکاتی ناڕەزایەتیییەکانی پێرێی ئەو پەیمانگایە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، بیتا وەیسی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پاوە، لەکاتی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی پەیمانگای فەنی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ئەو کچە خوێندکارە لە دوای ڕفاندنی لەبەردەم بینای پەیمانگای پیشەیی کچانی شاری سنە، لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.

ڕەنگە بە دڵت بن