چارەسەری جۆرێکی خراپی شێرپەنجە دەدۆزرێتەوە

زانایان لە بەریتانیا، جۆرێکی نوێی چارەسەری جینیان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کوڕانەی کە توشی نەخۆشی شێرپەنچەی خوێن بوون، کە لە داهاتوودا دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی شێرپەنچەکانی منداڵی و ژمارەیەک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بدات.

ئەلیسای 13 ساڵی، لە هەوڵی کەمکردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێندایە، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە، بەڵام دوای وەرگرتنی دەرزی خانەکانی تی بەخشینکراو، کە بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێ بە “گۆڕانکاری سەرەتایی” ناسراوە، ئەلیسا دەستی کرد بە چاکبوونەوە.

تیمەکە لە نەخۆشخانەی شەقامی ئۆرمۆندی گەورەی لەندەن، کە چارەسەری ئەلیسایان کردووە، ئێستا 10 توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، سودیان لە هەموو چارەسەرە ئاساییەکان نەبووە بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر.

ئەگەر ئەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتوو بێت، هیوا دەخوازرێت کە خانە چاککراوەکانی ناوکی بدرێت بە نەخۆشەکانی تری شێرپەنجەی خوێن.

خانەی تی شێرپەنجەیە کە کاردەکاتە سەر پۆلێک لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن.

ڕەنگە بە دڵت بن