کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبوونەوە،گفتگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەکاری ڕێکخراوی و بەرنامەو کاری داهاتوو بیرو ڕا ئاڵوگۆر کران
ئێوارەی یەکشەممە بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێ پرۆگرامی ZOOM کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کەپێک هاتبوون لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ،هەورامان عەلی جێگری سەرۆک و بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن ،دکتۆر نورەدین ،سازان گورون و کۆڤان ئامێدی ،لەگەڵ دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کە پێک هاتبوون لە سەیران کەریم بەرپرسی ناوەند ،سۆران حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندن ،شۆڕش ئۆردۆگان ،کاردۆ سەرباز،ئاری سەعید ،بژار سەعید ،ئایدۆگان ئەینال ،لوقمان هەورامی لەسەر چەند پرسێک تایبەت بە فۆرم و کاری ڕێکخراوی و کۆبوونەوە
سەرەتایی کۆبوونەوەکە ئیسماعیل کامل فۆرم و کاری ڕێکخراوی باسکرد و هەیکەلی کاری ڕێکخستنەکانی ڕوونکردەوە دواتر هەورامان علی بەرنامە وکاری ساڵی داهاتوو باسکرد و لەبەرەوپێشبردن و چالاکتر کردنی کارەکان چەند پێشنیار و بۆچونێکی باسکرد
دواتر لەلایەن ناوەندی سویسرا ڕونکردنەوەی لەسەر کۆی چالاکییەکان باسکرا لە کۆتایی دا گفتگۆیەکی کراوە لەسەر پرسەکان کراو هەردوو هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێش بردنی کارەکان و فراوانکردنی کاری ڕێکخراوی ،کەلە ساڵی ئایندەدا بەرەپێش ببرێت