حاڵەتێکی نوێی نەخۆشی مەیمون تۆمار کرا.. هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد، کە یەکەم کەسی توشبوویان بە ڤایرۆسی مەیمون دۆزیوەتەوە وم ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

وەزارەتەکە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە “فەیسبووک”، ڕوونیکردەوە کە توشبووەکە تەمەنی 34 ساڵە و، لە نزیکەوە پەیوەندی لەگەڵ دانیشتوانی وڵاتێکی ئەوروپی هەبووە و سەردانی میسری کردووە، ئێستاش نەخۆشەکە لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لەژێر چاودێریدایە.

وەزارەتی تەندروستی میسر، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، کەسێک کە لەوڵاتێکی عەرەبیەوە هاتووە و تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی مەیمون بووە.

مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، دەستەڵاتدارانی تەندروستی میسر، ڕێبەرێکیان بۆ ناساندنی هەنگاوەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی توشبووەکان و پەیوەندییەکانی نەخۆشی مەیمون بڵاوکردەوە.

ئەو ڕێنماییەی کە لەلایەن کەرتی دەرمانی میسر دەرچووە، بریتی بوو لە وردەکارییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای مەیمون لە دەرەوەی ئەفریقا، شێوازی گواستنەوە، نیشانە و نیشانەکانی نەخۆشییەکە، لەگەڵ پێوانەکانی پێشگرتن و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون پێکهاتبوو.

ڕێبەرەکە ئاماژەی بە چەند ڕێککارێکی کەرەنتینی لە بەندەرەکانی چوونە ژوورەوە و فڕۆکەخانەکان کرد دژی ئەوانەی، کە لە وڵاتەکانەوە دێن بۆ میسر، یەوەش بۆ بەرگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

ڤایرۆسی مەیمون چییە؟

دەتوانێت لە ئاژەڵەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ

هەروەها لەنێوان مرۆڤەکانیشدا بڵاو دەبێتەوە، ئەوەش لەڕێگەی پەیوەندی نزیک لەگەڵ کەسێکی توشبوو

نیشانەکان بریتین لە دروستبوونی پەڵە، یا برین لەسەر پێست، بوونی تا، سەرئێشەی توند، ئازاری ماسولکە و پشت

هەروەها ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی وزە و گەورەکردنی گرێی لیمفی

بە ئاسانی بڵاو نابێتەوە

پێشتر وەزارەتی تەندروستی میسر دووپاتی کردەوە کە نەخۆشی مەیمون بە ئاسانی بڵاو نابێتەوە، لە ماوەی دووردا و لەڕێگەی هەواوە ناگوێزرێتەوە، بەڵکو ڤایرۆسەکە لەڕێگەی پەیوەندی درێژ و نزیک لەگەڵ توشبووان دەگوازرێتەوە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە پێناچێت ئەو ڤایرۆسە ببێتە نەخۆشییەکی جیهانی وەک کۆڤید-19.

ڕەنگە بە دڵت بن