بەهۆی کۆچبەرانەوە ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا بۆ ٩٠ ملیۆن کەس زیاد دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز دەڵی، کە وڵاتەکەی دەتوانێت ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵانی داهاتوودا زۆر زیاد بکات، بەوپێیەی کە حکومەت دەیەوێت کۆچکردن زیاد بکات، ئەوەش یارمەتیدانی و کەمکردنەوەی کەموکورتی دەستی کار و قەیرانیش لە سیستمی خانەنشینیدا.

سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا گوتی، کە حکومەت کار بۆ ڕاکێشانی کرێکاری بیانی دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی بەتەمەنەکان لە وڵاتەکەیدا زۆر زیادی کردووە.

حکومەتی ئەڵمانیا مانگی ڕابردوو پلانەکانی پەسەند کرد بۆ چاکسازی لە یاسای کۆچبەران، کاتێک بەرلین دەیەوێت بازاڕی کار لە گەورەترین ئابووری ئەوروپا بکاتەوە، بۆ ئەوەش پێویستی بە کرێکارانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەیە، حکومەت دەڵێ، کە دەیەوێت کۆچکردن و ڕاهێنان بۆ چارەسەرکردنی کەمی شارەزایی کاریگەری لەسەر ئابووری ئەڵمانیا هەیە لەکاتی گەشەدا.

ئۆفیسی ئاماری ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە پێدەچێت ئەمساڵ بەهۆی کۆچکردنی ئۆکرانییەکان، ژمارەی دانیشتوانەکەیان یەک ملیۆن زیاگ بکاتە و بگاتە 84 ملیۆن، ئەو ئەوەشی خستەڕوو کە سەرژمێرییەکە دەتوانێت بگاتە 90 ملیۆن لە دەیەکانی داهاتوودا ئەگەر کۆچبەرانێکی زۆر روو لە ئەڵمانیا بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن