ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بیانووی بەشداری لە مانگرتنە سەرانسەرییەکان، گوشارێکی لە ڕادەبەردیان خستۆتە سەر دووکاندار و کاسبکارانی شاری سنە و، کۆمەڵێکیش لە کاسبکارانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە، کە ناسنامەی ۵ کەسیان بە ناوەکانی ئەمجەد حسێن پەناهی، مەنسوور محەمەدزادە، ئەردەشیر مورادی، حسێن کاکەخانی و وریا پەڕکان، ئاشکرا بووە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، ئەمجەد حسێن پەناهی، خاوەن و بەڕێوەبەری مارکێتی “زانا” لە شەقامی فێردەوسی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.
مارکێتی ئەو هاوڵاتییە پێشتر بە هۆکاری بەشداریکردن لە مانگرتنە سەرانسەرییەکانی ئەم دوایییانەدا، لەلایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخراوە و، هەژماری بانکی ناوبراویش داخراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن کاکەخانی، تەمەن ۵٠ ساڵ و وەستای چاککردنەوەی ئوتۆمبێل و، وریا پەڕکانی تەمەن ٣۵ ساڵی سەرتاش، لە پێش دووکانەکانی خۆیاندا لەلایەن هێزەکانەوە لە شاری سنە، ڕفێندراون.
هەروەها ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەز (٩ی دیسەمبەر)، مەنسوور محەمەدزادە، کاسبکارێکی شاری سنە و، دانیشتووی شارۆچکەی زاگرۆسی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.
ناوبراو خاوەنی شیرینی فرۆشیی “عەسەل”ی شەقامی