کرێی نیشتەجێبوون لەسەدا 40 زیاد دەکات

ئامارەکانی کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەریانخستووە، کە لەسەدا 40ی خاوەن شوقەکان لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کرێی مانگانەیان بەرزدەکەنەوە، کە تێکڕای زیادکردنەکە نزیکەی لەسەدا 10 دەبێت.

خاوەنی ئەپارتمانەکان لە سوید، کرێی مانگانەی هەزاران باڵاخانەی نیشتەجێبوون دەدەن، ئەوەش وەک پارەی چاودێری و خزمەتگوزاری، ئێستا وا پێشبینی دەکرێت کە نرخەکان بەرز ببنەوە، نرخی کارەبا، گەرمکردنەوە، ئاو و تەندروستیش بەرزبۆتەوە.

ئامارەکان دەریانخستووە کە نزیکەی 7000 کڕیاری ئەو دوو کۆمپانیایە نزیکەی 4 لە 10 کە وتوویانە لە سەرەتای ساڵەوە کرێی مانگانە زیاد دەکەن، تێکڕای زیادبوون لە ئێس بی سی کە گەورەترینە لە نێوان دوو کۆمپانیادا، لەسەدا 11یە، لە کاتێکدا ژمارەی هاوتا لە نابۆ نزیکەی لە سەدا 10 بوو.

مارکۆس پاوڵسۆن، بەڕێوەبەری دارایی ئێس بی سی، وتی: “زیاتر لە نیوەی رێکخراوەکان پێویستیان بە زیادکردنی کرێیە بۆ نزیکەی 20 لەسەد، بۆیە پێشبینی دەکات کە ساڵی داهاتوو کرێی مانگانەیان بەرز بکەنەوە.

بەگوێرەی شیکارییەکانی ئێن ئەی پی ئۆ، رێکخراوەکان دەبێت کرێی مانگانە تا ساڵی ٢٠٢٤ لەسەدا 40 زیاد بکەن، بەڵام بەسەر یەکەوە نا و وردە وردە.

شیکەرەوەکان پێشبینی ئەوە دەکەن، کە زۆرێک لە دەستەی بەڕێوبەرانی رێکخراوەکانی خانووبەرە، زیادکردنی کرێ بە ئەستەم بزانن، چونکە خەڵکێکی زۆر بە بار قورسی ئابووری دەناڵێنن لەگەڵ هەڵئاوسانی بەرز و ڕێژەی سوود، کە خەرجی زیادە بۆ دانەوەی قەرزی خانووبەرەش زیاد دەکات.

ڕەنگە بە دڵت بن