پۆلیسی بولگاریا لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (11ی کانوونی یەکەم) 70 کۆچبەری دەستگیرکرد، کە لەنێو پاسێکدا بوون لە شارۆچکەیەکی سنووری باشوری وڵاتەکە، پۆلیس دەڵێ، دوو ڕۆمانی، کە شۆفێری پاسەکە بوون، بە تۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەران دەستگیرکراون.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 11ی کانوونی یەکەم، پۆلیسی بولگاریا 70 کۆچبەری ئەفغانی لە ڕێگای گشتی تراکیای نزیک شاری سلیڤینی باشوور دەستگیرکردووە، پۆلیس دەڵێ، کە کۆچبەران لەپاسێکدا بوون، 14 کەسیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، کە تووشی ماندوێتی بوون و هیچیان لە دۆخێکی مەترسیداری ژیاندا نین.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا پۆلیس دوو کەسی ڕۆمانی دەستگیر کرد، کە شۆفێری پاسەکە بوون، کە لە ڕۆمانیاوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکە بەکرێگیراون.
بەگوێرەی ئەو ڕێوشوێنانە ڕۆمانییە دەستگیرکراوەکان بە قاچاخبردنی مرۆڤ تۆمەتبار دەکرێن، هاوکات کۆچبەران گوازراونەتەوە بۆ ناوەندێکی نیشتەجێبوونی کاتی.