ڕەخنەگران ئەم هەنگاوەیان وەک نموونەیەکی دیکە لە کشانەوەی ماسک بۆ هەوڵەکان بینی، کە بۆ ئەوەی شوێنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەنە شوێنێکی شارستانی تر و پارێزراوتر.
لەکاتی کڕینی تویتەر لەلایەن بازرگانی ئەمەریکی ئیلۆن ماسک، مشتومڕی گۆڕانکاری گەورەی لێکەوتەوە، ئەم پلاتفۆڕمە بەم دواییانە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی متمانە و سەلامەتی ڕاگەیاند.
تویتەر لە ئیمەیڵێکدا کە شەوی دووشەممە نێردراوە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە، بڕیاری نوێی ڕاگەیاندووە،
بەگوێرەی هەواڵی واشنتۆن پۆست، ڕەخنەگران ئەم هەنگاوەیان وەک نموونەیەکی دیکەی کشانەوەی ماسک لە هەوڵەکان دەبینن، کە بۆ ئەوەی شوێنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەنە شوێنێکی شارستانی تر و پارێزراوتر.
ڕوونیانکردەوە کە ئەنجوومەنی هەڵوەشاوە لە چەند گرووپێکی ڕاوێژکاری پسپۆڕ پێکدێن، کە کاتی خۆیان تەرخانکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە گرینگەکانی پلاتفۆڕمەکە.
کارە سەرەکییەکانیان لە سەرهێڵی سەلامەتی و گێچەڵکردن و مافی مرۆڤ و، دیجیتاڵ و نەهێشتنی خۆکوشتن و، تەندروستی دەروونی و ئیستغلال نەکردنی سێکسی منداڵانە.
ئەندامانی گرووپەکە بریتین لە کەسایەتییەکانی GLAAD و دامەزراوەی مافی مرۆڤ و Samaritans و سەنتەری نەتەوەیی منداڵانی ونبوو و ئیستغلالکراو.
هەروەها ئەو بەڵێنانەی پێشوویان بەبیر ماسک هێناوەتەوە، کە کردوونی بۆ ئەوەی تویتەر بکاتە پەناگەیەک بۆ قسەکردنی ئازاد، هەروەها لابردنی ئامانجی ماددی سێکسی منداڵان، کە لە ئەولەویەتی ئەو بووە.