لە سێ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی جیاوازدا، ئێشکگرانی دەریایی فەڕەنسی، 133 کۆچبەریان ڕزگارکرد، کە شەوی شەممەی ڕابردوو بە بەلەمە بچووکەکانەوە هەوڵیان دەدا لە کەناڵەکە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
لە شەوی شەممە تا یەکشەممە 10 تا 11ی کانوونی یەکەم، لە سەرمایەکی زۆردا، ناوەندی چاودێریی هەرێمی و ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لە باکووری فەرەنسا، چەندین بەلەمیان بینی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا دەدا و نزیکبوون لە نقومبوون، بەڵام رزگار کران و گەڕێندرانەوە فەرەنسا.
یەکەم ڕزگارکردن لە نیوەشەودا ڕوویداوە، کاتێ بەلەمی “لاپێرۆز” هەستا بە ڕزگارکردنی بەلەمێک، کە 47 کۆچبەری تێدابووە.
هەروەها کەشتییە ڕزگارکەرەکەی ئابێل نۆرماندی، کە لەلایەن هێزی دەریایی فەرەنساوە دامەزراوە، دوو ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەنجام داوە.
ئێوارەی شەممە، لە دەرەوەی بلێریۆ پلاج، کۆچبەران داوای یارمەتییان کردووە، کاتێ لە بەلەمێکدا بوون نزیکبوون لە نقومبوون، کە 43 کۆچبەر بوون، رزگارکراون هەموویان برانە بەندەری بولۆن.
لە شەودا هەمان ئێشکگر ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی لە شاری کالایس ئەنجامدا و، 43 کۆچبەریان ڕزگارکرد.
تەنها 0.3٪ ی گەیشتنەکان لە کاتی گەیشتن بە بەریتانیا دەستگیرکراون.
بەگوێرەی بی بی سی، یاسای نوێی تاوانبارکردنی پەڕینەوەکانی کەناڵەکە کە بەریتانیا دەریکردووە، هیچ کاریگەری نەبووە لەسەر نەپەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، یاساکە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو دەرچووە.
بەگوێرەی یاساکە، هەرکەسێ بەبێ مۆڵەتی پێویست، یا بەبێ هۆکاری باش بگاتە بەریتانیا، وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و سزای 4 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.
جێی باسە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕەتی کردۆتەوە، کە ژامرەی ئەو کۆچبەرانەی بەو یاسایە سزا دراون ئاشکرا بکات.
7730b46d2556e2f926230357db1a0430f7306cd4.jpg