یەکێتی ئەوروپا: 220 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەرانی نیشتەجێی وڵاتێک دەنێرێت

کۆمسیۆنی ئەوروپا پاکێجێکی یارمەتی نوێی بۆ پشتگیریکردنی لێشاوی پەنابەران بۆ ناو تورکیا راگەیاند، کە ناردنی 220 ملیۆن یۆرۆیە بۆ پەناخوازانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە.

کۆمسیۆنی ئەوروپا لە 12ی تشرینی دووەمدا ڕایگەیاند، کە 220 ملیۆن یۆرۆ (نزیکەی 4 ملیار و 331 ملیۆن لیرەی تورکی) دەنێرێت بۆ باشترکردنی کۆنتڕۆڵەکانی سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

بە نوێترین یارمەتی، کۆی گشتی ئەو یارمەتیانەی لەساڵی 2022دا بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی پەناخوازان، لە یەکێتی ئەوروپا و بەڕێوەبەرایەتی سنوورەکان تەرخانکراوە، گەیشتۆتە ملیارێک و 235 ملیۆن یۆرۆ.

کۆمسیۆنی ئەوروپا جەختیکردەوە، کە 235 ملیۆن یۆرۆ کە لەساڵی 2022دا دابینکراوە، بەشێکە لەو 3 ملیار یۆرۆیەی کە لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ تورکیا لەساڵی 2021دا ڕاگەیەنراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕۆژانەی پەناخوازان و 234 ملیۆن یۆرۆ بۆ زیادکردنی هەلی دامەزراندن و، 381 ملیۆن یۆرۆ بۆ یارمەتی دارایی بۆ لاوازترین گرووپە ئاوارەکان، وەک بەساڵاچووان و کەمئەندامان دابینکراوە.

تورکیا کە لەساڵی 2015ەوە میوانداری گەورەترین ئاوارەی جیهان دەکات، لەم بوارەدا هەوڵی بەرچاو دەدا.

ڕەنگە بە دڵت بن