حکومەتی سوید، ژمارەیەک پێشنیاری بۆ توندکردنی یاسای لێسەندنەوە و چاودێری منداڵان و گەنجان (LVU) کرد، لەوانە تیشک خستنە سەر مافەکانی منداڵ و باشترین پێگەی منداڵەکە لەبەردەم مافی دایک و باوک بۆ منداڵەکە لە نێویاندا.
ئەو یاسایەی کە بە “دڵی بچووک” ناسراوە، لەلایەن حکومەتی پێشووەوە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی منداڵان کراوە، کامیلا گرۆنڤال وەزیری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە حکومەتی ئێستا پێشنیاری نوێ بۆ پاراستنی منداڵان دەکات.
وتیشی، ئێمە جەخت لەسەر باشترین دۆخی منداڵان دەکەینەوە و، لەڕێگەی یاسای نوێوە پەرەی پێ دەدەین.
سەرۆکوەزیران ئۆڵف کریستەرشۆن و وەزیری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش، پێشنیارە نوێیەکانیان پێشکەش کرد.
ئەو پێشنیارانە سێ هەنگاوی نوێ لەخۆدەگرێت، پێش ئەوەی چاودێری بەزۆری منداڵەکە لە دایک و باوکیان بسێندرێت، یەکەمیان ئەوەیە کە بڕیارەکە باشترین شوێنی منداڵەکە دەگرێتەوە، نەک تەنیا مافی دایک و باوک بۆ منداڵەکە، دووەمیان توندکردنەوەی پێداویستی تاقیکردنەوەی دەرمانە بۆ دایک و باوکان، سێیەم هەڵسەنگاندنی دۆخی منداڵان لە نێو ماڵی دایک و باوکیدا.
لە یاسای پێشوودا بڕیار لەسەر ئەگەری تاقیکردنەوەی دەرمان دراوە و، دەیانەوێت ئەوە بگۆڕن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکان بە ناچاری و دووبارە ئەنجام بدەن.
گرۆنڤال، وتیشی: “ئەم حکومەتە جەختێکی بەهێز دەخاتە سەر بەرزکردنەوەی مافەکانی منداڵان”.
کێشەی چاودێری بەزۆر سەندنەوەی منداڵ مشتومڕێکی بەرچاوی لە سوید و دەرەوەی وڵات دروستکردووە و، ناڕەزایی هەندێک لە دایک و باوکانی لێکەوتۆتەوە، بەتایبەت پەنابەران، لە کاتێکدا منداڵەکانیان لەلایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆر گرینگیان پێ دەدرێت.
هەڵمەتێک کە لەلایەن چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە ناوی “سوید منداڵانی موسڵمان دەڕفێنێت” بەڕێوەدەبرێت، کەمپینەکە تەوژمێکی بەرفراوانی لەسەر میدیای عەرەبی و لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدەستهێنا، لە کاتێکدا هەندێ لە کەمپینەکان بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لە خۆپیشاندان، تا ئەوکاتەی کە یاسای چاودێری زۆرەملێ، واتە لێسەندندەوەی منداڵان لە دایک و باوکان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بەڵام ئێستا حکومەت زیاتر توندتری دەکات.