جەیمس وێب وێنەی دوورترین گالاکسی بڵاوکردەوە

تەلیسکۆپی جەیمس وێبی ناسا، وێنەی سێ گالاکسی بە شێوەی لوولەیی گرتووە، کە نزیکەی 10 بلیۆن ساڵ لەمەوپێش پێکهاتوون.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بڵاویکردەوە، کە ئەم گالاکسیانە دوورترین گالاکسین لە چاوی مرۆڤەوە، کە ناسا دۆزیویەتییەوە.

ئەستێرەناسان وتیان کە ئەو گالاکسیانە لە قۆناغی سەرەتای گەردووندا پێکهاتوون.

لەنێوان 8 بۆ 10 بلیۆن ساڵ پێش ئێستا، ئەم گالاکسیانە (کۆمەڵەی خۆر)، نیوەی قەبارەی ئەستێرەی ئێستای خۆیان بوون و، ئەم کۆمەڵەیەیان کردۆتە دوورترین کۆمەڵە لە چاوی مرۆڤەوە.

لەرابردوودا تەلیسکۆبەکانی پێشوو وەک هابڵ، توانی وێنەی ئەم کۆمەڵەی خۆرە بگرن، بەڵام وێنەکانی جەیمس وێب وردترن و ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدا، تا لە وردەکارییەکانی ئەم لاشە ئاسمانیانە و تایبەتمەندیەکانیان تێبگەن و نهێنیی گالاکسیە لوولەکان ئاشکرا بکەن.

یەکێ لەو گەلە ئەستێرەی کە جەیمس وێب چاودێری دەکات، “کەشانێکی پاسیڤە”، واتە ئەستێرەی نوێ نابەخشێت.

دۆزینەوەی نوێ لەوانەیە ببێتە هۆی دۆزینەوەیەکی گەورەتر، کە لەوانەیە ئەو گالاکسییە دەگمەنەی ئەمڕۆ بیندرا، لە گەردووندا زۆر زۆرتر بن.

ڕەنگە بە دڵت بن