جگەرەکێشان قەدەغە دەکرێت

یاسایەکی نوێ بۆ جگەرەکێشان دەرکرا، کە یاساکە لە سەرەتای ساڵی نوێوە، جگەرەکێشانی قەدەغە کردووە.

پەرلەمانی نیوزلەندا یاسایەکی دەرکرس، کە مەرج وایە هەر کەسێک لەدوای ساڵی 2008 لەدایکبووبێت، تا کۆتایی ژیانی ناتوانێت جگەرە، یا بەرهەمی توتن بکڕێت.

ئەمە مانای ئەوەیە کە هەموو ساڵێک ژمارەی ئەو کەسانەی توانای کڕینی جگەرەیان هەیە، کەمتر دەبێتەوە، بۆ نمونە، تا ساڵی 2050 ئەستەم دەبێت، کە کەسانی تەمەن 40 ساڵی جگەرە بکڕن و بیکێشن.

کەمترین تەمەن بۆ کڕینی جگەرە بەردەوام لە هەڵکشان دەبێت و، کەسێک کە دەیەوێت جگەرە بکڕێت، لە ماوەی 50 ساڵدا پێویستە ناسنامە نیشان بدا، کە بەلایەنی کەمەوە تەمەنیان 63 ساڵە، بەرپرسانی تەندروستی وڵات هیواخوازن جگەرەکێشان زۆر زووتر نەمێنێت.

وەزیری تەندروستی ئایشا فێرال، کە پڕۆژە یاساکەی ناساند، وتی هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی بێ دووکەڵییە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هەزاران کەس زیاتر دەژین، ژیانی تەندروستتر و سیستمی تەندروستیش لە دۆخێکی باشتردا دەبێت و، ملیارات دۆلاریش بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانە خەرج ناکرێت، کە بەهۆی جگەرەکێشانەوە تووش دەبن.

ڕێژەی جگەرەکێشانی نیوزیلاند دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی، ئامارەکانی ئەمساڵ دەریخستووە، کە ڕۆژانە تەنیا 8 لە سەدی گەورەکان جگەرە دەکێشن.

هەروەها یاساکە ژمارەی دوکاندارەکان کەم دەکاتەوە کە دەتوانن بەرهەمی توتن بفرۆشن.

جێی باسە، ڕەخنەگرانی یاساکە هۆشداری دەدەن کە قەدەغەکردنەکە دەتوانێت بازاڕی ڕەش بۆ بەرهەمی توتن زیندوو بکاتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن