ماری لولەر، پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کە ئەو بە قووڵی نیگەرانە لە خراپ بەکارهێنانی ئاشکرای یاسادانانی دژە تیرۆر، بۆ ئامانجی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ.
ناوەندی ئازادی ستۆکهۆڵمی سوید بڵاویکردەوە، کە لێدوانەکەی لولەر ڕۆژێک پێش دادگاییکردنی 18 بەرگریکاری مافی مرۆڤ دێت، کە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆریستیدا دەستگیکراون.
لولەر، وتیشی: “من زۆر نیگەرانم لە خراپ بەکارهێنانی ئاشکرای یاسادانانی دژە تیرۆر بۆ بە ئامانجگرتنی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، کە کاری ڕەوای خۆیان ئەنجام دەدەن لە پشتگیریکردن و هاوبەشکردنی زانیاری لەسەر مافەکانی مرۆڤ.
18 بەرگریکاری مافی مرۆڤ تۆمەتبارن بەوەی کە ئەندامی ئێستا، یا پێشتری GÖÇİZDER ە، ئەو ڕێکخراوە ناحکومیانەیە کە کاردەکات بۆ تیشک خستنە سەر پێشێلکارییە زۆرەکانی مافی مرۆڤ، بەهۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە تورکیا.
لە مانگی ئەیلولدا سێ پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی هاوبەشیان بۆ حکومەتی تورکیا ناردووە و، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و تۆمەتی هەڕەمەکی ناردووە، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە تورکیا کرد، کە ڕێزێکی تەواو بۆ ماف و ئازادییەکانی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ مسۆگەر بکات و، ڕێگە لە هەر زیانێکی نەگونجاو بۆ ژیان و نەزاهەی کەسییان بگرێت.