بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە پەیامێک پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەیان دەکەن، کە تێیدا وێڕای پیرۆزبایی، هیواخوازیشن خوشک و برا ئێزدییەکان بە ئارامی و دڵخۆشییەوە ئەو جەژنە بەسەر ببەن.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدی، پیرۆزبایییەکی گەرم لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان وسەرتاسەری جیهان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنەتان بە ئارامی و دڵخۆشییەوە بەسەر ببەن و، دوور بن لە هەموو نەهامەتییەک.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
2022-12-16