کەم خواردن و جووڵەی زۆر کێشت کەم ناکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە رۆژنامەی “پراکتیزەکردنی خێزان” بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پزیشکەکان ئامۆژگاری کەمکردنەوەی کێش بە نەخۆشەکان دەدەن، کە ئەوەش زۆرجار چارەسەر نییە.

تیمێکی پسپۆڕ لە زانکۆی ئۆکسفۆردی ئینگلتەرا، 159 تۆماری دەنگی ڕاوێژی نێوان جی پی ئێس و نەخۆشەکانیان بە ئێم ئێم ئای لە مەودای قەڵەویدا تاقیکردەوە و شیکردەوە. ئامۆژگاری ڕووکەشی وا دەردەکەوێت کە باو بێت، لەوانە ڕێنوێنی مرۆڤ دەبێت کەمێک شێوازی ژیانی خۆی بگۆڕێت، ئامۆژگاری و ڕێنمونی باو لەخۆ دەگرێت، نەک لەسەر بنەمای بەڵگە زانستییە چەسپاوەکان، بەڵکو هەندێکیان هەڵە بوون، بەو شێوەیە:

کەمتر بخۆن و چالاکی جەستەیی زیاتر بەدەست بهێنن

پلیکانەکان لەجیاتی بەکارهێنانی بەرزکەرەوەکە بەکاربێنن

گرینگی بدە بەو شتەی دەیخۆیت

خواردنی کاربۆهیدراتەکان کەم بکەنەوە

کاربەرنامەیەک بەکاربێنە بۆ بەدواداچوونی کالۆرییەکان بۆ ئەوەی بتوانیت چاودێری کالۆرییە هاتووەکان و کالۆرییە دەرچووەکان بکەیت

زۆربەی کات وەرزش بکە

ئاردی بێ گڵوتین بەکار بێنە، چونکە شەکری تێدا نییە، ئامۆژگارییەکی تەواو هەڵەیە چونکە گڵۆتئن لە کۆتاییدا پرۆتینە

توێژەرانی ئۆکسفۆرد نووسیویانە کە ئەنجامەکانی شیکردنەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە زۆر جار پزیشکەکان ئامۆژگاری کاریگەر پێشکەش ناکەن، بۆیە ئەگەر نەخۆشەکانیش پەیڕەوی ئامۆژگارییەکانیان بکەن، ئەوا پێناچێت کێشیان کەم بێتەوە، چونکە ئێستا سیستمی پزیشکی، بەدەوری چارەسەر و نەخۆشیدا دەخولێتەوە، نەک ڕێگەگرتن، کاتێکی کەم لەناو پرۆگرامەکانی زانکۆی پزیشکیدا بۆ خۆراک و چالاکی جەستەیی تەرخان دەکرێت.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە گرینگی راوێژکاری شارەزایانی ئەم بوارانەیە، وەک خۆراکی تۆمارکراو و چارەسەرکەری جەستەیی، لە جیاتی پزیشکی گشتی، یا کەسانی نا پسپۆڕ دووپات دەکاتەوە.

پڕۆفیسۆر مادلین تریمبلێت، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و توێژەرێکی کەفیڵد لە بەشی نوفێلدی زانستە سەرەتاییەکانی چاودێری تەندروستی زانکۆی ئۆکسفۆرد، گوتی: پزیشکەکان کە پسپۆڕ نین لە خۆراک و فیزیایی، پێویستیان بە ڕێنوێنی هەیە، بۆ پاککردنەوەی ڕێنماییەکان لەسەر چۆنیەتی قسەکردنی بەرهەمدار لەگەڵ نەخۆشە قەڵەوییەکان دەربارەی دابەزاندنی کێش، بۆ ئەوەی یارمەتی کاریگەر بدات بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دەیانەوێت کێش کەم بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن