مەترسی زیادبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی RS لە نێو منداڵاندا

ڕاپۆرتێکی یەکێتی کارمەندانی تەندروستی سویدی، بارودۆخی بەشی فریاکەوتنی منداڵانی نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکای بە ئەوپەڕی مەترسی وێناکرد، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاڕ ئێس لەنێو منداڵاندا.

راپۆرتەکە دەڵی، بارودۆخەکە پێویستی بە دەستێوەردانی دامەزراوەی ژینگەیی و تەندروستی سویدی هەیە و، فیدراسیۆنەکە لە مێژە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەم بارەیەوە داوە، بەڵام زیادبوونی خێرا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاڕ ئێس، لەم زستانە دۆخەکەی ئەستەمتر کردووە، بەهۆی نەبوونی شوێنی چاودێرییەوە.

ڕۆزیتا زەریف، بەرپرسی گشتی سەلامەتی فیدراسیۆنەکە وتی: “دۆخی گرژی بەرەو هەڵکشان دەڕوات و، ئامادەکاری تەواو نییە بۆ هاتنی شەپۆلی ئەو ڤایرۆسەی کە دەمانزانی دێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن