پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2023 یەک ملێۆن کەس لەم وڵاتەدا بە کۆرۆنا بمرن

بەگوێرەی پێشبینییە نوێیەکانی پەیمانگای تەندروستی و هەڵسەنگاندنی پەیمانگای ئەمەریکی بۆ پێوەرە تەندروستییەکان و هەڵسەنگاندنەکان، لەوانەیە ژمارەی مردوان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە ساڵی داهاتوودا، بگاتە یەک ملیۆن.

بەپێی پێشبینییەکان، ژمارەی حاڵەتەکانی چین لە 1 ی نیساندا بەرز دەبێتەوە و مردنەکانیش دەگاتە 322 هەزار، کریستۆفەر مورای، بەڕێوەبەری پەیمانگاکە دەڵێ، کە نزیکەی سێیەکی دانیشتوانی چین تا ئەو کاتە تووش دەبن.

کۆمسیۆنی تەندروستی نەتەوەیی چین، بە فەرمی هیچ مردنێکی بە کۆڤید تۆمار نەکردووە، ئەوەش لەوکاتەوەی کە کەرەنتینەکانی لابردووە، دوایین مردنی فەرمی لە ٣ی کانوونی یەکەمدا ڕاگەیاند.

مورای کاتێک پێشبینیەکانی پەیمانگاکەی بە ئۆنلاین بڵاوکردەوە گوتی: “هیچ کەسێک بیری نەدەکردەوە کە وەک ئەوان پابەندی سیاسەتی سفری کۆڤید بن”. ئەوەشی خستەڕوو کە سیاسەتی سفری کۆڤید، لەوانەیە کاریگەر بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، بەڵام زۆربوونی گۆڕانی ئۆمیکرۆن وا دەکات کە بەردەوام بێت.

شارەزایانی دیکە پێشبینی دەکەن کە لە کۆتایدا نزیکەی لەسەدا 60ی دانیشتوانی چین تووشی ئەو ڤایرۆسە بن، کە پێشبینی دەکرێت ئەو هەوکردنانە لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزبێتەوە و، بۆ بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە مەترسی جدین.

دۆکیۆمێنتێک کە ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵپەڕی پزیشکی مێدریکسێڤ بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە شارەزایانی نەخۆشی لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ، پێشبینی دەکەن کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 بۆ کانوونی دووەمی 2023دا، 684 مردن بۆ هەر ملیۆن تۆمار بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن