چەندین چالاکوانی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران لەسەرە

دەیان پەنابەر لە بەندەری مارمەریسی تورکیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، کە چالاکوانی سیاسیی کوردن و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێرانیان لەسەرە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، زیاتر لەسەد پەنابەر لەڕێگای بەندەری مارمەریس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون.

ناسنامەی ژمارەیەک لەو پەنابەرانە کە چالاکوانی سیاسیی کوردن ئاشکرابووە، کە بریتین لە: حسێن مینبەری (ئامانج) و هاوژینەکەی شەوگار محەمەدی، ناسر کەمانگەر و هاوژینەکەی ئارەزوو مەولانایی و دوو منداڵیان، سەباح نیکخا و خێزانەکەی شلێر و دوو منداڵەکەیان، لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی ئەو چالاکوانە سیاسییانە بۆ ئێران، مەترسی جددی لەسەر گیانیان دروست دەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن