ساڵی 2022 بەرەو کۆتایی دەچێت و ڕووداوی دەگمەنی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، کە لە یادی ئەو کەسانەی ژیاون دەمێنێتەوە و بۆ نەوەکانیش وەک مێژوو بەبیر دەهێنرێنەوە، لەخوارەوە تیشک دەخەینە سەر سێ ڕووداوی گرینگ کە لە ماوەی ئەمساڵدا ڕوویانداوە.
شەڕی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
لە 24ی شوباتی 2022 ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیای دراوسێی، کە بەنیازە بچێتە پاڵ ناتۆ، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی کە پلانەکانی ئەم دواییە مەترسییەکی بەردەوام بۆ سەر ئاسایشی ڕوسیا دروست دەکات و، ناتوانێت هەست بە سەلامەتی بکات.
ئامانجی بەرایی ڕوسیا داگیرکردنی ئۆکرانیا و ڕووخاندنی حکومەتە شەرعییەکەی بوو، بەمشێوەیە هەر ئەگەرێکی چوونە ناو ناتۆوە لادەبات.
دواتر ئامانجی ڕوسیا گۆڕا، ئەوەش دوای ئەوەی زانی کە ڕووخاندنی حکومەتی ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕووی سەربازیەوە ئەستەمە.
ڕوسیا و ئۆکرانیا پێگەیەکی گرینگیان لەبازاڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جیهاندا هەیە، هەناردەکردنی گەنمەکانیشیان لەسەدا 23ی بازاڕی جیهانییە، هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەڕێگەی دەریای ڕەشەوە هەناردە دەکرێت.
قەیرانی مرۆیی و خراپتربوونی لە ئەوروپا بەهۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان ئۆکرانی بێشک گەورەترینە لە مێژووی هاوچەرخی ئەوروپادا.
ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانەکانی ئێران
دەستەڵاتدارانی ئێران پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد کە شەهیدکردنی کچە گەنجێکی کورد بەناوی ژینا ئەمینی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، کە لەلایەن پۆلیسی بەناو “ڕەوشت” لە تاران گیرابوو و بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا، دەبێتە هۆی تووڕەیی ئێرانییەکان و خۆپیشاندان لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتە دەست پێدەکات.
مەرگی ژینا کلیلی دەستپێکردنی تووڕەیی خۆپیشاندان دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەو کارە نامرۆڤانەی لێکەوتەوە و. خۆپیشاندان زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە.
مشتومڕی جامی جیهانی قەتەر
ئەمە یەکەم جامی جیهانییە کە لە وڵاتێکی عەرەبیدا بەڕێوەبچێت، ئەوەش مشتومڕێکی زۆری لەسەر چەند کێشەیەک لێکەوتەوە.
لەساڵی 2010دا قەتەر دەستی بەسەر کۆریای باشوور و ژاپۆن و ئوسترالیا و ئەمریکادا کێشا و فیفاش داواکارییەکەی دۆحەی پەسەند کرد بۆ ڕێکخستنی خولەکە، بەڵام ئەمە لەنێو بانگەشەکانی گەندەڵیدا هات لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا، کە لەوکاتەوە قەتەر ڕەتی دەکاتەوە.
لە دیارترین حاڵەتەکاندا کە مشتومڕی لەسەر بوو، مردنی 6500 کرێکاری بیانی بوو، لەکاتی دروستکردن و سازکردنی یاریگا و ئاسانکاری وەرزشی لە قەتەر، بۆ ئامادەکردنی پاڵەوانێتییەکە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بووە.
هەروەها قەیرانی (LGBT) هەیە کە لە ماوەی یارییەکەدا زاڵ بوو بەسەر لاپەڕەی زۆرێک لە ڕۆژنامەکاندا، چونکە یاساکانی قەتەر پشت بە شەریعەتی ئیسلامی دەبەستن، کە ڕەگەزی هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەکات.
سپ بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا و ئەو پیاوەی کە پاڵەوانێتییەکەی ڕاگەیاند لە ساڵی 2010دا دەبەخشرێتە قەتەر، گوتی بڕیارەکە “هەڵەیە”.
بەڵام ڕۆژێک بەر لەخولەکە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا خۆرئاوای تۆمەتبارکرد بە “دووڕوویی” لەسەر تۆماری مافی مرۆڤی قەتەر، کە نزیکەی کاتژمێرێک لە بەرگری لە قەتەر و پاڵەوانیەتیەکە قسەی دەکرد.
لە ڕووی سەرسامی و ئاهەنگەوە، عەرەبستانی سعودی بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، سەرسامییەکی بەرزیان بەدەستهێنا.
سعودییەکان و عەرەبەکان ئەم سەرکەوتنە مێژووییەیان پیرۆزکرد و، سەلمان بن عەبدولعەزیزی پاشای سعودیەش ڕۆژی دوای یاریەکە، پشووی فەرمی لەو وڵاتە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە بەدوو گۆڵ بەگۆڵێ لە ئەرجەنتینی بردەوە.
گەورەترین دڵخۆشی کاتێک هات کە ئەتڵەسی لیۆنسی مەغریب لە پورتوگالی بردەوە بە گۆڵێک بەرانبەر بە سفر، لە چارەکی کۆتاییدا لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تۆپی پێی ئەفریقای نووسییەوە.
ئومێدەکانی مەغریب بۆ بوون بە یەکەم وڵاتی ئەفریقی بۆ گەیشتن بە کۆتایی جامی جیهانی، دوای ئەوەی تیمەکەیان بە 2-0 بە فەرەنسای دۆڕاند کۆتایی هات، بەڵام گەیشتن بە چارەکی کۆتایی خۆی دەستکەوتێکە لە مێژووی ئەفریقا کە بۆ نەوەکان لە مێژوودا دەمێنێتەوە، سەرەڕای دۆڕاندنی یاریەکە بۆ پلەی سێیەم بە کرواتیا بە دوو گۆڵ بە یەک گۆڵ.