چیرۆکی دوو تابووتە دۆزراوەکە

دوای ئەوەی کە شوێنەوارناسانی فەڕەنسی لەمانگی نیسانی رابردوو، دوو تابووتی نادیاریان لەژێر کەنیسەی نۆتردامی پاریس دۆزییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەساڵی 2019 ئاگر لە کەنیسە دێرینەکە بەربوو.

زاناکان بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسەی لە یەکێ لە تابووتەکانی ژێر زەوی کەنیسەی نۆتردام نێژراوە، یەکێکە لە دەوڵەمەندان و خێرخوازەکان.
ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە ناوی یەکێ لە نێژراوەکان لەسەر قاپێکی مس هەڵکۆڵراوە و لەسەر تابووتێکی سەرەکی دانراوە، هی کاهین ئانتوان دو لا پۆرتە، کە تەمەنی 83 ساڵ بووە و لە ساڵی 1710دا مردووە، دی لا پۆرت زۆر دەوڵەمەند و کاریگەر بووە.
زاناکان هەوڵ دەدەن ئەو کەسەی دیکە بناسنەوە کە لەنێو تابووتەکەی دیکەدا نێژراوە و، لە کەنیسەکەدا دۆزراوەتەوە.

توێژەری سەرەکی کریستۆف پێنی گوتی: “ئەگەر لە نیوەی دووەمی سەدەی شانزە، یا سەرەتای سەدەی حەڤدە مردبێت، ئەوا لە تۆمارەکە دەیناسێنین، بەڵام هەرگیز نازانین ئەو کێیە، ئەگەر پێش ئەوە مردبێت”.
هەرچۆنێک بێت توێژەران بڕیاریان دا کە ئەو کەسەی لە تابوتەکەدا نێژراوە پیاوێک بووە، کە تەمەنی 30 ساڵ بووە کاتێ مردووە، ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووو بووەتە هۆی لەدەستدانی ددانەکانی و شەویلگەی شێواو بوو.

چیرۆکی دوو تابوتەکە

زاناکان لەکاتی هەڵکۆڵینەکاندا کە لە دوای ئاگرەکەی ساڵی 2019 ڕوویدا ئەو دوو تابووتەیان دۆزیوەتەوە، هەروەها ژمارەیەک پەیکەری ناسراو بە بەشێ لە ڕەسەنایەتی سەدەی سیانزەهەم دۆزراونەتەوە.

ئاگرەکەی کەنیسەی نۆتردام

ئاگرێکی گەورە لە 15ی نیسانی 2019 کەنیسەکەی گردتەوە، کە 850 ساڵ پێش ئێستا بنیات نرابوو، ئاگرەکە بووە هۆی داڕمانی بەشێکی کەنیسەکە و، کاتژمێرەکەی و بەشێک لە قوبەکەی.

پێش ئاگرەکە، کەنیسەکە نزیکەی 12 ملیۆن سەردانیکەری هەبوو لە ساڵێکدا.
بڕیارە لەساڵی ٢٠٢٤ دووبارە کەنیسەکە بەڕووی سەردانیکەراندا بکرێتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی کاری چاککردنەوەکەی.

ڕەنگە بە دڵت بن