ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەنارەکانی ئەوروپا فرۆنتێکس، ڕایگەیاند، کە هەموو ساڵێک ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی دەچنە ناو ئەوروپاوە زیادیان کردووە.
لە 11 مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا، نزیکەی 308,000 کۆچبەر بە نایاسایی سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە، لەسەدا 68، بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوە لە ساڵی 2021، بەرزترین ئاست بووە لەساڵی 2016ەوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی وت: بالکانەکانی ڕۆژئاوا جارێکی دیکە “چالاکترین ڕێگای کۆچکردن بوون بۆ یەکێتی ئەوروپا و، بە نزیکەیی 140,000 پەڕینەوەی نایاسایی لەوێوە بووە.
ئیتالیاش زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە گەیشتنی کۆچبەرە نایاساییەکان، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنی زیاتر لە 98,000 بەلەمی تۆمار کردووە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمەوە.
تا ئێستا نزیکەی 17 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان و قوبرس
10 ڕۆژ لەمەوپێش کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی گەشتەکان بۆ کیشوەری ئەروپا لەڕێگەی بالکانەوە “پلانێکی کرداریی” خستەڕوو، یەکێتی ئەوروپا پاکێجێکی گشتگیری داناوە کە بەهای زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆیە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە، کە بەسەر پێنج تەوەری سەرەکیدا دابەشکراوە:
پلانەکە پێکدێت لە:
بەهێزکردنی بەڕێوەبەرایەتی سنوور
دڵنیابە لە ڕێککارە خێراکانی پەنابەری و پشتگیریکردنی توانای پێشوازیکردن
شەڕکردن لەگەڵ قاچاخچییەکانی کۆچبەران
زیادکردنی هاوکاری لە ئامادەکردن و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران
بەدەستهێنانی گونجانی سیاسەتی ڤیزا، واتە ئەستەمکردنی پێدانی فیزا