وڵاتێکی ئەوروپی مافی پەنابەری دەداتە ئەم کەسانە

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری شپیگل نیوز، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران، ژمارەی پەنابەرانی ئێرانی لە ئەڵمانیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران لە نۆرنبێرگ ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا 613 ئێرانی داوای پەنابەرێتییان کردووە، لە مانگی تشرینی یەکەم 892 کەس و، 1,039 کەس لە مانگی تشرینی دووەمدا.

لەتەواوی ساڵی 2021دا نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا، 2693 داواکاری سەرەتایی پەنابەری لە ئێرانییەکان وەرگرتووە و، ئەمساڵیش تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، 5447 کەس داوای پەنابەرێتییان کردووە، پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، بوندس تاگ، بەردەوام سوورە لەسەر پێشکەشکردنی یارمەتی خێرا بۆ ڕەخنەگرانی رژێمی ئێران، پسپۆڕی سیاسەتی ناوخۆ جولیان بەلکی لە پارتی سەوز گوتی: “دەبێت پەنابەرانی ئێرانی لە ئەڵمانیا بپارێزرێن و مافی پەنابەرییان پێ بدرێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن