ژمارەی قەڵەوەکان لەسەدا70 زیادی کردووە

سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی پزیشکی تراکیە، سورفات ئاڵتای ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین ئامار و زانیاری، ژمارەی قەڵەوەکان لەسەدا70 زیادی کردووە.

ئاڵتای، جەختیشیکردەوە، کە ڕێژەی قەڵەوی لە تورکیا ڕوو لە زیادبوون دەکات، ڕوونی کردەوە کە ڕجیمێکی ناهاوسەنگ و ژیانێکی بێهێزی کێشی جەستە زیاد دەکات.

ئاڵتای جەختی لەوەکردەوە کە قەڵەوی فاکتەرێکی مەترسییە بۆ نەخۆشییەکان و، هەڕەشە لە ژیان و تەندروستی گشتی دەکات.

ئاڵتای ئەوەشی وت: “ئێمە لە نێوان ئەو وڵاتانەین کە زۆرترین رێژەی قەڵەویمان لەنێوان وڵاتانی ئەوروپادا هەیە، قەڵەوی هۆکاری چەندین نەخۆشییە، قەڵەوی هۆکارێکی گرینگی مەترسییە بۆ ئەو نەخۆشیانەی کە هەڕەشە لە تەندروستی مرۆڤ دەکەن، بەتایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی میتابۆلیک، جەڵتە لێدان و هەناسەی خەوتن”.

ئاڵتای ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی قەڵەوی لە تورکیا 70٪ زیادی کردووە و، بەپێی دوایین زانیاری، ژمارەی قەڵەوەکان لە 20 ملیۆن کەس نزیک بۆتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن