بەمشێوە هێرش دەکرێتە سەر پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی سەربازی شاری کیێڤ ڕایگەیاند، کە پایتەختی ئۆکرانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کراوەتەسەر، هەروەها هانی دانیشتوانیاندا گرینگی بەو ئاگاداریانە بدەن، کە لەلایەن دەستەڵاتەوە ئاگادار دەکرێنەوە لە هێرشەکان.

دوژمن هێرش دەکاتە سەر پایتەخت، بەڕێوەبەرایەتی سەربازی، لە پۆستێکی تێلیگرامدا ئەوەشی وت: “لەمکاتەدا نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کیێڤدا تەقێنراونەتەوە، هێزەکانی ڕوسیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەهدی دروستکراوی ئێران بەکاردێنن”.

پاراستنی سڤیل لە کیێڤ ئاگادارکردنەوەیەکی سەرەتایی لە هێرشەکان و پێویستی پەناگەدان لە کاتژمێر (1:56 خولەکی شەو) بڵاوکردەوە، کە دۆخی ئاگادارکردنەوەکە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوو، پاشان بەیانی کاتژمێر 5:24 خولەک جارێکی تر دەنگی ئاگاداری بۆ نیو کاتژمێر بەردەوام بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن