لەنێو داواکارییە فەرمییەکانی ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی ئێران لە دژی گەلەکەی، بەتایبەت کە چەند مانگێکە خۆپیشاندانی تووڕەیی بەردەوامی هەیە، ڕاپۆرتێکی نوێی ئەمەریکا ئەو دڕندەییەی کە بەندکراوانی ژنی ئێرانی چەشتوویانە، ئاشکرا کردووە.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ڕژێمی ئێران بەندکراوانی ژن دەچەوسێنێتەوە بۆ سەپاندنی حیجاب”. ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە، کە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر بەندکراوانی مێینەی ئێرانی، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە.
دەستدرێژی و خوێنڕشتن
ڕوونیشیکردەوە کە کچێکی تەمەن 20 ساڵ، دوای ئەوەی بە تۆمەتی پێشەنگایەتی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراوە و دواتر گوازراوەتەوە گرتووخانەیەک، دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.
هەروەها ئاماژەی بە بوونی بەڵگەنامەکانی هیومان ڕایتس وۆچ و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کردووە، کە کەیسی دەستدرێژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنە خۆپیشاندەرەکانی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە.
هەلومەرجی مەترسیدار بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە ڕژێم دان بەوەدا دەنێت
هادی قەیمی، بەڕێوەبەری کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران، وتی: هێزە ئەمنییەکان کچێکی تەمەن 14 ساڵیان لە تاران بە ناوی مەعسومە دەستگیرکردووە، ئەوەش بەهۆی لادانی حیجابەکەی لە قوتابخانە، دواتر پاش ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسەکە دووپاتی کردەوە کە دایکی قوربانییەکە چیرۆکی کچەکەی ڕاگەیاندووە.
وێنەگرتنی دەستدرێژی سێکسی بۆ هەڕەشەکردن
جێی ئاماژەیە ڕاپۆرتەکەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەستەمە هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەهۆی هەستی شەرم و ترسەوە بەرامبەر بەقوربانیانی مانگرتووی مێینەی ئێران بڵاودەکرێتەوە، بەڵام ڕاپۆرتێکی تری سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، کە دەستەڵاتدارانی ئێران هەندێکجار فیلمی دەستدرێژی کردنی سێکسی بۆ سەر ژنانی خۆپیشاندەری دەستگیرکراو دەگرن، ئەوەش وەک ترساندنیان تا دواتر بێدەنگیان بکەن.
جێی باسە، دەستدرێژی سێکسی تەنیا ئافرەتانی نەگرتۆتەوە، کە لەلایەن پیاوانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵکو هەفتەی پێشووش وێڕای سەپاندنی سزای لە سێدارە بەسەر وەرزشوانێکی کورد، بەناوی محەمەد مەهدی کەرەمی، هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیشیان لێکردبوو.