بەهۆی ئەشکەنجەوە هاوڵاتییەکی کورد گیانی لەدەستدا

محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان، دوای دەستگیرکرانی لە ڕەوتی بەرخودانی جەماوەریی ئەو شارە، بەهۆی ئەشکەنجەدانی سەختەوە، گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی کوژراوانی ژێر ئەشکەنجە لە کوردستان، بۆ ١٠ کەس بەرز بوویەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، بەرەبەیانی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) دوای پێنج ڕۆژ چوونە حاڵەتی کۆما لەژێر کاریگەری ئەشکەنجەی دڕندانە، لە نەخۆشخانەی “قولی پوور”ی شاری بۆکان گیانی لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێ لە هۆکاری خراپتربوونی دۆخی تەندروستی و گیان لەدەستدانی ئەم هاوڵاتییە، ڕێگری هێزەکان بووە بۆ دەست ڕاگەیشتنی بە ئاوی خواردنەوە، کە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی دەستگیرکرانی لە گرتووخانەی ناوەندی شاری بۆکان بووە و بێ بەشکراوە لە ئاو خواردنەوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانە و سەختی برینەکانی لە گرتووخانەی ناوەندی بۆکان، ئاستی هۆشیاری خۆی لەدەست دابوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرابووەوە.
ئەم هاوڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز (٢٣ی نۆڤەمبەر) لە دوکانەکەی خۆی، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابووم بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هەتا کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ئاشکرا نەکرابوو.

ڕەنگە بە دڵت بن