ئێران : ئەکتەرێکی بەناوبانگ بەهۆی پشتگیری کردنی خۆپیشاندانەکان دەستگیردەکرێت

ئەکتەری بەناوبانگی درامای شەهرەزاد بەهۆی پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەستگیردەکرێت

تەرانە عەلیدۆستی ژنە ئەکتەری دیاری ئێران و پاڵەوانی درامای (شەهرەزاد) بەهۆی پشتگیریکردن لەخۆپیشاندانەکانی ئێران دەستگیرکرا.
جێی ئاماژەیە بەهۆی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ لە ناوەراستی مانگی نۆ ،خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکانی لەسەر تاسەری ئێران دەستپێکردووە،ماوەی سێ مانگە خۆپیشاندانەکان لە داواکاری مافە سەرەتاییەکانی گەلانی ئێران درێژەی هەیە و کاربەدەستان و هێزەئەمنییەکان بە توندوتیژو ی ،دەستگیرکردنی هەرەمەکی و تەقەی ڕاستەخۆی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و چالاکوانان گیانیان لە دەستداوە

ڕەنگە بە دڵت بن