دوای دۆڕاندنێکی بە ئازار بەرانبەر ئەرجەنتین لە کۆتایی جامی جیهانی 2022، وێنەگرەکان بەبەردەوامی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسایان نیشاندەدا، کە ئەستێرەی گەنج کیلیان مبباپێی دڵنەوایی دەکردەوە.
ماکرۆن بۆ بێژەری فەرەنسی ئار ئێم سی وردەکارییەکانی ئەو شتەی کە لە دوای یارییەکە بە مبباپێی وتبوو، ئاشکرا کرد، پێموت کە تەمەنی تەنیا 24 ساڵە، ئەو گۆڵکاری یەکەمی ئەم مۆندیالە بوو، هەروەها مۆندیالی پێشووشی بردەوە و، گەیشتە کۆتایی، من بەقەد تۆ خەمبار بووم.
هەروەها پێموت، کە ئێمە زۆر شانازی بە تۆوە دەکەین، کە لە کۆتایی ئەو ڕۆژەدا یاری تۆپی پێمان دۆڕاند، گوێی مەدەیه، ئەوە وەرزشە.
سەرۆکی فەرەنساش تێبینی کرد: “بەڕاشکاوی من لە باشترین پۆست نیم بۆ ئەوەی خەڵک هێور بکەمەوە، چونکە بەلایەنی کەمەوە وەک ئەو خەمبار بووم”
جێی باسە، ماکرۆن دووپاتیکردەوە کە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی لە کۆشکی ئیلزێ دەبینێت، بەڵام وادەی دیاری نەکردووە.