چەندین کۆچبەر برینداربوون

ڕووداوە تراژیدییەکانی کۆچبەران لەکاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن، دوایەمینیان ئەو کۆچبەرانەن، کە هەوڵیاندا لە هەنگاریاوە بگەنە نەمسا، بەڵام ئوتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و 11 کۆچبەریش برینداربوون.

لە هەنگاریا و نزیک سنووری نەمسا، 18کۆچبەری ئەفغانی و شۆفێرێکی سڕبی لە ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلدا بریندار بوون، هەنگاریا لەسەر ڕێگای بالکانە کە پەنابەران و کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپای ڕۆژئاوا بەکاری دەهێنن، ئەوەش سەرەڕای پەرژینێکی ئەمنی بەدرێژایی سنووری 160 کیلۆمەتر لەگەڵ سربیا.

هەرچۆنێک بێت ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەساڵی 2022 بەو رێگایەدا گەیشتوونەتە ئەوروپا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، دوو هێندە بووە، ئەوەش بەگوێرەی داتاکانی نەمسا.

ڕووداوەکانی ئوتۆمبێلی قاچاخچیان لە هەنگاریا باوە، لە مانگی ئەیلول شۆفێرێک و سێ کۆچبەر نزیک سنووری نەمسا بەهۆی وەرگەڕانەوە، گیانیان لە دەستدا.

ڕەنگە بە دڵت بن