توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدا، کە زەوی تا ساڵی 2100 ڕووبەڕووی لەناوچوونێکی بەکۆمەڵ دەبێتەوە، کە دەتوانێت زیاتر لە چارەکێکی زیندەوەرەکانی جیهان بسڕێتەوە.
زانایانی ئوسترالی و ئەوروپایی، زەوییەکی ڕاستەقینەیان پێشخستووە بۆ شیکردنەوەی لەناوچوونە جیهانییەکان، کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوی ئەم سەدەیە دروستبووە.
ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەسەدا 10ی هەموو جۆرە ڕووەک و ئاژەڵەکان تا ساڵی 2050 لەنێو دەچن، ڕێژەکە لەسەدا 27 بەرز دەبێتەوە تا کۆتایی ئەم سەدەیە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، زاناکان گلەییان لە زیادە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی گۆڕانی بەکارهێنانی زەوی، وەک زیادەڕۆیی، پیسبوونی ژینگە، گۆڕانی کەشوهەوا و داگیرکردنی بایۆلۆژی کردووە.
توێژینەوەکە لەلایەن زانای لێژنەی ئەوروپی جیوڤانی سترۆنا و پڕۆفیسۆر کۆری برادشاو لە زانکۆی فلیندەرسی ئوسترالیا بەڕێوەچووە.
توێژەران وتیان: “ئەم هەسارەیە پێشتر شەش جار ڕووداوی لەناوچوونی بەکۆمەڵی بەخۆوە دیوە، کە بە چالاکی مرۆڤ و گۆڕانی کەشوهەوا بووە.
بەپێی لیستی سووری IUCN، زیاتر لە 42,100 جۆر لە مەترسی لەناوچووندان
برادشاو، وتی: “ئەو منداڵانەی ئەمڕۆ لەدایکبوون دەتوانن بە نزیکەیی شایەتحاڵی دیارنەمانی هەزاران جۆری ڕووەک و ئاژەڵ بن تا تەمەنی حەفتا ساڵ، لە ئۆرکیدێکی بچووک و بچووکترین مێروو بۆ ئاژەڵە بەناوبانگەکانی وەک فیل”.
بە بەکارهێنانی “کۆمپیتەرێکی نایاب” زاناکان جیهانێکیان دروست کردووە، کە زیاتر لە 15000 “تۆڕی خۆراک” بۆ پێشبینیکردنی چارەنووسی زیندەوەرانی پێکەوەبەستراو هەیە. ئامڕازەکە “دەتوانێت نەخشەی لەناوچوونەکان لە هەموو شوێنێکی سەر زەویدا بکات”، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە پێشبینی داهاتوویەکی ترسناک دەکەن بۆ هەمەجۆری جیهانی، کە دووپاتی دەکاتەوە، جیهان لە حەوتەمجاری لەناوچوونی بەکۆمەڵدایە.