خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە وە ئاگر لە بارەگایەکی بەسیج بەردرا

خۆپیشاندان لە تاران و کەرەج و ڕەشت و مەشهەد و قوم دەستی پێکردۆتەوە و، خۆپیشاندەرانیش لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە تا کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی سێشەممە شەشەقامەکانی ئەو شارانەیان گرت و، بەردەوام بوون لە دروشمی دژ بەڕژێمی ئێران و، بارەگایەکی بەسیجیشیان ئاگرتێبەردا.

خۆپیشاندانی شەوانە لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران، کە دروشمی دژە ڕژێمیان دەوتەوە، بارەگایەکی بەسیج و وێنەیەکی قاسم سلێمانییان لە شاری قوم سوتاند.

ناوچە ناوەندییەکانی تارانی پایتەختی ئێران، شاهیدی هەبوونی مەیدانی شۆڕش (گۆڕەپانی ئینقلاب)، جەمالزادە، میترۆی شەریعەتی، گەڕەکەکانی ئەریاشەر، ئەکباتان و ناوچەی نەوت (شارکنفت) و، چیتاگر لە ڕۆژئاوای پایتەخت، هەروەها گەڕەکەکانی گلشار و گۆردشت و گلسار لە شاری کەرەج، پایتەختی پارێزگای ئەلبورز لە ڕۆژئاوای تاران، خیابان موعەلیم در شاری ڕەشت، پایتەختی پارێزگای گیەلان لە باکووری ئێران و چەند گەڕەکێک لە مەشهەدی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران و شارەکانی دیکەیش بەردەوام بوون.

ڕۆژی دووشەممە ناوچە جۆراوجۆرەکانی تارانی پایتەختی ئێران، شاهیدی ڕێگەیەکی نوێی خۆپیشاندان بوون، چونکە هاوڵاتیان دروشمیان لە باڵکۆن و پەنجەرەوە دژی ڕژێمی ئێران دەوتەوە، ئەوانیش بە دروشمی “مەرگ بۆ دیکتاتۆر”، “مەرگ بۆ خامنەیی”، “مەرگ بۆ حکومەتی ئێران”، “مەرگ بۆ بەسیج” و “بەسیج داعشن”.

ئەم خۆپیشاندانانە گەڕەکەکانی باشووری ستارخان و شەهراک نەفت و شاهین و شەهران و سەلسەبیل و، سەعداوا و دەربەندی گرتەوە.

هاوکات گەڕەکەکانی شاری مەشهەدی دووەم گەورەترین شاری ئێران، خۆپیشاندانی پچڕپچڕیان بەخۆوە بینی و، خۆپیشاندەران بە دروشمی شەوانە و دروشمی دژە ڕژێم لەسەر پاسەکانی شارەکە دەنووسن.

لە مەشهەدەوە تا کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران، گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە دەوروبەری گەڕەکەکانی خۆیدا گردبونەوەیەکی ناڕەزایی پچڕپچڕیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندانەکانی ئێران لەوکاتەوەی لە 16ی ئەیلولەوە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، دوای شەهیدکردنی کچە کوردێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی بەناو ڕەوشت دەستیان پێکرد، خۆپیشاندانەکان بەلایەنی کەمەوە بۆ 161 شاری ئێران بڵاوبوونەتەوە و، نزیکەی 460 خۆپیشاندەر کە دەیان منداڵ و ژنیان تێدایە، کوژراون.

دەستەڵاتداران نزیکەی 20 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و، سزای لەسێدارەدانی 41 خۆپیشاندەریان داوە، کە دووانیان لەسێدارەدران، بەوەش تووڕەیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

دەستەڵاتدارانی ئێرانیش بەشێوازی جۆراوجۆری سەرکوتکردن بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزاییە سەرتاسەرییەکان سڵ لە هیچ بەهایەکی مرۆیی ناکەنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن