ئەندریا نالیس: دەبێ وەک مرۆڤ پێشوازی لە کۆچبەران بکەین

ئەندریا نالیس سەرۆکی ئاژانسی دامەزراندنی ئەڵمانیا، بە دەروازەی هەواڵی “تی ئۆنلاین”ی ڕاگەیاند: “ڕۆحی ئەو وڵاتەی کە کۆچبەران ڕادەکێشێت، هێشتا لە ئەڵمانیا بوونی نییە، ئەوانەی دێن بۆ لای ئێمە، تەنیا کرێکاری شارەزا نین، بەڵکو لە بنچینەدا مرۆڤن، بۆیە دەبێت ئێمە ئامادەبین وەک مرۆڤ پێشوازیان لێ بکەین، بەبێ ئەوەی تەنیا وەک کرێکارێکی شارەزا سەیریان بکەین، ئەگینا کار ناکەن.

نالیس، وتیشی: کێشەی راستەقینە لە ژمارەی زۆری کۆچبەراندایە، کە ئەو وڵاتە جێدەهێڵن، ئاماژەی بەوەدا کە ئەڵمانیا تەنیا ساڵی ڕابردوو، نزیکەی 1.1 ملیۆن کۆچبەری وەرگرتووە، ئەمە لە ڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر گەورەیە، ئێمە دەتوانین شانازی بەمەوە بکەین، بەڵام بەداخەوە لەو ژمارەیە 750 هەزار کۆچبەر لەم وڵاتە نەماون.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو پەنابەرانەی ئەڵمانیا جێدەهێڵن، سکاڵایان هەیە و دەیانەوێت خێزانەکانیان لەگەڵیان بن، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت.

ئەگەر ئەڵمانیا ژمارەی دەرچوونەکانی کەمکردەوە، دەتوانێت بەشێک لە کێشەی کرێکارە شارەزاکان چارەسەر بکات.

نالیس ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەڵمانیا چاو لە وڵاتانی ئینگلیزی دەکات بۆ فێربوونی زمانەکەی، لەکاتێکدا ئینگلیزی زمانێکە کە لە زۆر قوتابخانەکانی دونیادا دەخوێندرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن