بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن NGO Caminando Fronteras بڵاوکراونەتەوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی ئەوروپا، لەساڵی 2018ەوە زیاتر لە 11200 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، یا بێسەروشوێن بوون، ئەوەش یەکسانە بە شەش کەس لە ڕۆژێکدا.
ڕێکخراوەکەی ئیسپانیا کە هەڵسەنگاندنەکانی لەسەر گەواهی کۆچبەران، یا خێزانەکانیانی ئەنجامداوە، لەنێوان ساڵانی 2018 تا 30ی تشرینی دووەمی 2022، ئەنجامی داوە، دەرکەتووە، بۆ هەر رۆژێک شەش کۆچبەر بەمەبستی گەیشتن بە ئسیپانیا گیانیان لە دەستداوە، یا شوێن بزر بوون.
بەپێی ئەو ڕێکخراوە، کە 1272 ژن و 377 منداڵیان لەنێو گیانلەدەستداوان دیاریکردووە، تەرمی زۆرینەی ئەو کۆچبەرانە نەدۆزراونەتەوە و، زۆربەیان (7,692) مردن لەسەر ڕێگایەکی زۆر مەترسیداری نێوان کەناراوەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقا و ئەرکیپێلاگۆی ئیسپانیا روویانداوە.
دووەم کوشندەترین ڕێگا لەنێوان جەزائیر و کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیایە، کە لە ماوەی پێنج ساڵدا 1526 خنکاو، یا بێسەروشوێن تۆمارکراوە.
لە دەرەوەی ڕێگا دەریاییەکان، ڕاپۆرتەکە مردنی 47 کۆچبەری تۆمارکردووە، کە هەوڵیان داوە بگەنە ناو بەندەری سیوتا و میلیلای ئیسپانی لە کەناری باکووری مەغریب، کە تاکە سنووری خاکی یەکێتی ئەوروپایە لەگەڵ ئەفریقا.