شارێکی بچووکی سەرسامکەر دەدۆزریتەوە کە بۆ سەردەمی ئاسن دەگەڕێتەوە

هەڵکۆڵینی شوێنەوار لە عەین بەنی سەعداحی عومان، بەڵگەی شوێنەواری بۆ شارێکی بچووکی گەڕاندەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی یەکەمی پ.ز، واتە سەردەمی ئاسن.

بەگوێرەی ماڵپەری فەرمی ئاژانسی هەواڵی عومان، دکتۆر پیتەر بێلینسکی لە زانکۆی وارشۆ وتوویەتی: ئەمە دەرزییەکە لە شارێکی بچووکی کۆن، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتییە کە لەوکاتەدا هەبووە و، دۆزراوەتەوە.

بێلینسکی دەڵێ، کاتێ دانیشتوانەکە گوندەکەیان جێهێشتووە، کەلوپەلی قوڕی بچووکیان لەگەڵ خۆیان بردووە، هەروەها ژمارەیەکی زۆریشیان لە ئاو و دانەوێڵەیان بەجێهێشتووە و، دۆزیوماننەتەوە.

هەروەها لە کاتی هەڵکۆڵیندا کەرەستە قوڕینییەکانی دیکەی وەک پەیژە و مەنجەڵی چێشتلێنانیش لە شوێنەکە دۆزراونەتەوە.

هەموو ئەو خواردنانە لەو ناوچەیە خەزن کرابوون و دۆزراونەتەوە، مانای ئەوەیە دەتوانرێت دانیشتوانەکەی بە زانینی ژمارەی ژوورەکان و لە کوێ ئاگرەکان داگیرسێنرابن، بزانرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن