چۆن شارەکانی ئەوروپا شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زیادبوونی ژمارەی پەناخوازان و ئەو پەنابەرانە دەدۆزنەوە کە دەگەنە ئەوێ؟ پرسیارێک کە شاری هامبورگی ئەڵمانیا وەڵامێکی بۆ دۆزیەوە، ئەویش بە دابینکردنی “خانووە بچووکەکان” بۆیان.
بۆ شاری هامبورگی باکووری ئەڵمانیا، ڕۆژانە نزیکەی 100 کۆچبەر، یا زیاتر دەگەنە ئەوێ، کە زۆرینەیان ئاوارەی ئۆکرانین، پێشبینی ئەوە دەکرێت کە تا کۆتایی ساڵ، 50,000 خانوو پێویست بێت و، لە جیاتی ئەوەی چارەسەری زۆر ناپەسەندی وەک چادر بگرێتە بەر، لە جیاتی ئەوە خانووی بچووکیان بۆ ئامادە دەکرێت.
خانووە بچووکەکان لە دوو ژووری نووستن پێکهاتوون، کە بە چێشتخانەیەک و حەمامێک لە ناوەڕاستدا جیا دەکرێنەوە، بیناکان دوو نهۆمی دەبن.
لە ئێستادا 50 خانووی بچووکی هاوشێوە لە کۆمپانیایەکی هۆڵەندا داوا کراون و، ئەگەر پێویست بێت، ئەوا پلان هەیە لە بەشەکانی دیکەی شارەکە بکرێت.