کچە خوێندکارێک لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دەڕفێندرێت

پەریسا حەبیب پووری دانیشتووی تاران و خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری تاران، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) پەریسا حەبیب پووری خەڵکی ئورمیە، لەکاتی گەڕانەوەی لە شاری سنە بۆ تاران، لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کچە کوردە تەمەن ٢١ ساڵە، خوێندکاری بەشی ئابووری زانکۆی کوردستانە و، تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن