لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، دانیشتنی لێکۆڵینەوەی لە کچە خوێندکارێکی قۆناغی دکتۆرای ئەندازیاری زانکۆی کوردستان کرد و، بە کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی گشتی، تۆمەتبارکراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، نازەنین زەهرا سەروی، بەبێ بوونی مافی بەرگری لەخۆکردن لە دژی ئەو تۆمەتانەی کە بەسەریدا سەپێندراوە، بۆ دانیشتنی لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بردراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو تۆمەتانە لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێی بەندکراوێکی دیکە لەدژی نازەنین زەهرا سەروی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.
هەروەها لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، بڕی نرخی بارمتە بۆ ئازادی کاتی ناوبراو لەلایەن لێکۆڵەری دۆسییەکەی و دادوەری دادگا، دوو جار بە ڕێژەی ٥٠٠ ملیۆن و دواتر بە ڕێژەی ٣ میلیارد تمەن زیادکراوە.