دوو فیلم لەلایەن دادگاکانی ئەمەریکاوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، کە کۆمپانیای هۆلیوود بەرهەمی هێناون، ئەوەش بەتۆمەتی چەواشەکاری.
کاتێ هەریەکەیان بڕی 3.99 دۆلاریان خەرج کرد (نزیکەی 8 دۆلار) بۆ سەیرکردنی “ئیستەردەی” لە ئامازۆن پرایم، دوو کەس، کە یەکێکیان خەڵکی کالیفۆرنیایە و، ئەوی دیکەشیان خەڵکی ماریلاندە، پێیانوابوو کە ئەکتەری خۆشەویستی خۆیان، ئەنا دێ ئارماس دەبینن، کە بە تایبەتی بە ڕۆڵی سیخوڕی لە فیلمی جەیمس بۆند ناسراوە.
خانمە ئەکتەرەکە سەرەتا لە ترێلەرەکەدا دەردەکەوێت بۆ ئەو فیلمەی کە یونیڤێرس پیکچەرز بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام لە کۆتا وەشانی “ئیستێردای”دا، کە چیرۆکی مۆسیقاژەنێک دەگێڕێتەوە، ئەو ئەکتەرە دڵخوازە لە فیلمەکەدا بوونی نییە.
میدیاکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، کە داواکاری گشتی هانی ئەو دوو کەسەی داوە، کە داوای یاسایی هاوبەش تۆمار بکەن، بەوپێیەی هۆلیود ساختەکاری کردووە بۆ راکێشانی سەرنجی بینەر.
بەپێی هەواڵی ئیف بی ئۆ، سکاڵاکارەکان داوای قەرەبووی پێنج ملیۆن دۆلارییان کردووە.
جێی باسە، وا بڕیارە لە ٣ی نیسان دانیشتنی دادگا بۆ ئەو کەیسەکە دەست پێ بکات.