پەنابەران لە بەریتانیا ڕووبەڕووی پڕۆژە ترسێنەرەکەی دیپۆرتی ڕواندا دەکرێنەوە، بەڵام ئەوەش نەبووە هۆی کەمکردنەوەی گەشتەکانی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە.
لە هۆتێلێکدا کە دەکەوێتە چەند سەد مەترێک لە تاوەرە مۆدێرنەکانی ناوچەیەکی لەندەنەوە، تەنیا پەنابەرە زگوردییەکان و خێزانەکان، تێیدا نیشتەجێکراون.
ئەوان بە نایاسایی گەیشتنە بەریتانیا، هەندێ بە بارهەڵگرەکان و، ئەوانی دیکەش لەسەر بەلەمەکان، مەزەندە دەکرێت لەساڵی 2022 زیاتر لە 45000 کۆچبەر بە بەلەم گەیشتبنە بەریتانیا.
محەمەدی سودانی تەمەن 24 ساڵ کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە بەلەمێک گەیشتبوو، لە کاتێکدا پەنابەرێکی کوردی عێراقیش لەولایەوە کە جگەرەیەکی لە دەرەوەی دەرگای هۆتێلەکە دەکێشابە فرانس پرێسی گوت: “نەخێر نامەوێت لە رواندا بژیم”.
لە مانگی نیساندا، سەرۆکوەزیرانی پێشوو بۆریس جۆنسن ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕواندا واژۆکرد، ئەوەش بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی بەریتانیا.
ئەم سیاسەتە جێی مشتومڕە ئامانجی ئەوەیە کۆچبەران لە مەترسی پەڕینەوە لە دەریا دوور بخەنەوە، دەزگای دادوەری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ئەو پڕۆژەیەی پەسەندکرد کە حکومەت دەیەوێت بەزووترین کات ناردنی پەنابەران بۆ رواندا جێبەجێ بکات.
ئەمیر، کوردی ئێرانی تەمەن 24 ساڵ، وتی: بەڕاستی ترسناکە و فشارێکی زۆر دەخاتە سەر هاوڵاتیان، لە هۆتێلەکە ئەو گەنجە چوار ساڵ پێش ئێستا گەیشتۆتە بەریتانیا، کە خۆی لە بارهەڵگرێکدا حەشارداوە و پێیوایە پلانەکە نایگرێتەوە، هیواخوازە بەم نزیکانە مافی پەنابەری بەدەست بهێنێت.
پاش ساڵانێکی زۆر کە بە کۆچبەران لە جەنگ، یا چەوسانەوە هەڵاتوون، ئەمیر دەڵێ، گومانی تێدا نییە کە هەڕەشەی ناردنیان بۆ ڕواندا، ئەوان سارد ناکاتەوە لە گەیشتنیان بۆ بەریتانیا.
عەبدولحەکیم تەمەن 24 ساڵی خەڵکی ئەسیوبیا، کە بە بەلەمێک گەیشتۆتە بەریتانیا، گوتی: ئەم پڕۆژەیە ترسناکە، کاتێ پڕۆژەکە لە مانگی نیساندا ڕاگەیەندرا، ئێمە زۆر قسەمان لەسەر دەکرد، هەموو کەس دەترسا.
دواتر یەکەم گەشت لە مانگی حوزەیران پاش بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەڵوەشێنرایەوە. عەبدولحەکیم وێڕای حوکمی ڕۆژی دووشەممەی دادگا، هیواخوازە ئەو پلانە جێبەجێ نەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە “ڕواندا شوێنێکی ئارام نییە و لەم وڵاتەدا کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدراوە”.
ماری ئێرانی تەمەن 23 ساڵ، زیاتر لەوەی ڕەوانەی ڕواندا بکرێت بۆ ماڵەوە وتی: “ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت، بەلایەنی کەمەوە لە ڕواندا دەتوانم بژیم”.
ماری دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ئێرانی جێهێشت، ئەوان چوونە ئینگلتەرا، ئەوەش دوای ئەوەی داواکاری پەنابەرییان لە هۆڵەندا ڕەتکرایەوە. ئەو وتی، هەردووکیان بوونەتە مەسیحی، جەختی کردەوە: من هیچ شتێک دەربارەی ڕواندا نازانم جگە لەوەی لە ئەفریقایە، بەڵام ئەگەر من هیچ بژاردەیەکی ترم نەبێ، ئەوا دەڕۆمە رواندا.