بەبۆنەی کرسمەس ڕۆناڵدۆ خەڵاتێکی بەنرخی لە هاوبەشەکەی وەرگرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی، ئوتۆمبێلێکی جۆری رۆلس رایسی پێدرا، دوای ئەوەی هاوبەشەکەی جۆرجینا ڕۆدریگێز لە ڕۆژێکی نائاساییدا سەرسامی کرد.

ڕۆناڵدۆ لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا چیرۆکێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا سوپاسگوزاری خۆی بۆ جیۆرجینا هاوبەشەکەی دەردەبڕێت، لەگەڵ وێنەیەکدا کە ئوتۆمبێلێکی گرانبەها نیشان دەدات، کە شریتێکی سووری تێوەپێچراوە، ئەویش ڕۆلس ڕایسێکە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، نرخی ئوتۆمبێلە گرانبەهاکە، زیاتر لە چارەکە ملیۆن پاوەند، یان زیاتر لە 300,000 دۆلارە.

ئەو مۆدێلەی کە جیۆرجینا پێشکەشی ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی کردووە، بە “تارمایی” دەناسرێت، ڕۆناڵدۆش بەوە زۆر دڵخۆش بووە.

جۆرجینا ڤیدیۆیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە مێزی نانی ئێوارە بۆ کریسمەس ئامادە دەکات.

ڤیدیۆکە رۆناڵدۆی نیشاندا کە لەگەڵ کوڕەکانی لە ڤێلایەکی گەورەدا دەچێتە دەرەوە بۆ بینینی دیارییەکە.

ئاماژەکانی جیۆرجینا بەرامبەر ئەستێرەی پورتوگالی، دوای ئەوە دێت کە “دۆن” یەکێک لە خراپترین ساڵەکانی لە تۆپی پێ بەسەربرد، چونکە لە ساڵی 2022 کۆتایی بە یاریکردن بۆ هەموو یانەیەک دەهێنێت، ئەمەش بەهۆی دەرچوونی لە مانچستەر یونایتد.

لەم دواییەدا ڕۆناڵدۆ دواین دەرکەوتنی خۆی لەجامی جیهانیدا ئەنجامدا بەبێ ئەوەی وڵاتەکەی سەرکەوتووبێت، لەیاریکردنی قۆناغی پێش کۆتایی بەهۆی دۆڕانی بەرامبەر مەغریب بەگۆڵێکی بێ هیچ، ئەو یاریزانە بەگریانەوە هاتە دەرەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن